شەهید ئەنجومەن یار ئەحمەد ئەفراسیاب، پێشمەرگەی شۆڕشەکانی ئەیلوول و گولان، لە ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا شەهید بووە.

ئەنجومەن یار ئەحمەد ئەفراسیاب لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی زەردەهاڵی سەر بە ناحیەی بیارە لە ناوچەی هەورامان لەدایک بووە. گوندنشین بووە و تەنها قۆناغی سەرەتایی تێپەڕاندووە. لە ساڵی ١٩٧٤ لەلای ئەکبەر حەیدەر خانەقینی لە کۆمپانیای چواری سەر بە فەوجی حەوتی بیارە، لە هێزەکانی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە. لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول لە ناوچەکانی مێرگەسۆر و ڕەواندز و بێخاڵ تێکۆشاوە.

لە تشرینی دووەمی ١٩٨١ دووبارە لە چوارچێوەی هێزەکانی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرماندەیی نادر هەورامی پەیوەندی بە هێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە؛ لە نادر هەورامی نزیک بووە و فەرمانەکانی لێ وەرگرتووە.

لە ساڵی ١٩٨٣ بەشداری شەڕی ئەحمەد ئاوا بووە و لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی سوپای ڕژێمی بەعس بە گوللە پێکراوە و شەهید بووە. دوو هاوڕێی پێشمەرگەی دیکەشی بە ناوەکانی ڕەئوف حەجیجی و سەید کەمال لەگەڵیدا شەهید بوون.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.