شەهید ئەحمەد حوسێن عەبدوڵڵا لە ساڵی 1943 لە گوندی بالەکیانەی سەر بە شارۆچکەی دیانەی پارێزگای هەولێر لە دایک بووە، لە گوند دەژییا و جوتیاری دەکرد، خوێندەوار بوو،  هاوسەرگیری کردبوو.

لە ساڵی 1961 بووە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان (PDK)، لە ساڵی 1970 لە بەتەلیۆنی حەمید ئەفەندیی هێزی بالەک بووە پێشمەرگە، بەشداریی جەنگەکانی گەلی عەلی بێگ، گۆڕەز، سەرتیز و گەلی عومەر ئاغا کردووە، لە ساڵی 1974 لە جەنگی گەلی عومەر ئاغا بە گوللەی ڕێژیمی بەعس شەهید بوو.

سەرچاوە:

1. ئەرشیفی دەستەی ئینسیکڵۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.