ژیاننامە

شه‌هید ئەبوبەکر مەحەمەد ساڵح مەحمود ناسراوە بە بەکرە سمێڵ، لە ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی کۆڕی گەبڵەی سەربە قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، خێزاندار بووه‌ به‌ناوی ڕه‌عنا ره‌سوڵ و خاوه‌نی سێ كوڕ و دوو كچ بووه‌ به‌ناوه‌كانی شاهۆ، عومه‌ر، به‌رزان، شلێر و ڕابه‌.

خەباتنامە

شه‌هید ئەبوبەکر محەمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنەکانی لێژنه‌ ناوچەی پێنجوێنی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه‌، کادری بەشی ڕێکخستن بووه‌، لە گوندەکان گەڕاوە بۆ کۆکردنەوەی كۆمه‌ك و ئابۆنەوە لەگەڵ گەیاندنی پەیام و بڵاوکراوەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان.

ساڵی ١٩٧٩ بۆتە پێشمەرگە لە هێزی دەشتی پێنجوێنی سەربە لێژنه‌ ناوچەی پێنجوێنی پارتی دیموکراتی کوردستان، شه‌هید ئەبوبەکر ساڵی ١٩٨٦ پلەی سەرلقی یەکی لە بەتالیۆنی ٣٨ی هێزی دەشتی پێنجوێن وەرگرتووە. له‌چه‌ندین و شه‌ڕ و نه‌به‌ردی به‌شداری كردووه‌، له‌وانه‌ شەڕی شارباژێڕ ساڵی ١٩٨٣، شەڕی دەشتی شارەزوور ساڵی ١٩٨٤، شەڕی قەرەداخ ساڵی ١٩٨٥، شەڕی پێنجوێن ساڵی ١٩٨٧، ڕاپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان ساڵی ١٩٩١.

ساڵی ١٩٩١ لە ڕاپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان، لە ئازادکردنی شاری کەرکوک لە نزیکی سەربازگەی خالید مینی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.