ئەم پەرتووکە لە پێشەکییەک و سێ بەش و پاشکۆ و وێنەکان پێکهاتووە.
بەشی یەکەمی لە بارەی پەنابردن بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پەیوەندیکردنی بارزانییەکان و ئەندامانی لێژنەی ئازادی له باشووری کوردستانە به شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڵاوبوونەوەی تیفوئید، چالاکییەکی سەربازی پاڵەوانانه به سەرکردایەتی مستەفا خۆشناو، سەرەتای نسکۆی کۆمار و گفتوگۆی نێوان قازی محەمەد و مستەفا بارزانی، بارزانی بڕیاری بەرگری دەدا.
بەشی دووەمی پەرتووکەکە لە بارەی ڕێڕۆیشتن بەرەو یەکێتی سۆڤیەتە، باس لە ڕێڕۆیشتن بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و مانەوه تا شۆڕشی ١٤ی تەمووز، بارزانی و یاوەرانی له کۆماری ئازەربایجانی سۆڤیەت، پەیوەندی نێوان بارزانی و باقیرۆڤ، گواستنەوەی بارزانییەکان بۆ کۆماری ئۆزبەکستان، بارزانی له كرێملن دەکات.
بەشی سێیەمی باسی تێبينييەكان له بارەی بارودۆخی بارزانی و یاوەرانی له یەکێتی سۆڤیەت دەکات کە، پەیوەندیکردن بە حکومەتی سۆڤیەت، چوونی بارزانی بۆ ناو خاکی سۆڤیەت، هۆکارەکانی ناکۆکی نێوان بارزانی و باقیرۆڤ، هۆکاری دوورخستنەوەی بارزانی و هێزەکانی، چۆنیەتی دابەشکردن و گواستنەوەی بارزانییەکان، بارودۆخی هەڤاڵه پەناخوازەکانی بارزانی لەو ماوەیەدا، بارودۆخی پەناخوازان دوای دابڕانیان له یەکتری تا سەردانه نهێنییەکەی بارزانی بۆ مۆسکۆ، چۆنییەتی چوونی بارزانی بۆ مۆسکۆ، کۆبوونەوەی بارزانی له گەڵ بەرپرسانی کرێملن، خوێندنی بارزانی له مۆسكۆ، لەخۆ دەگرێت.
داگرتن (پی دی ئێف) ئۆنلاین بیخوێنەرەوە