شەڕ و داستانەکان

شەڕى دەشتمرێ ١٩٨٧

شەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.

زانیاری زیاتر

شەڕى گردە هول ١٩٨٥

ئەو شەڕە گورزێکى توندى هێزى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتى کوردستان لە شۆڕشی گوڵان بوو بەر ڕەبایەکى سوپاى عێراقى کەوت، لە شەوى ١٢ لەسەر١٣ى ئابى ١٩٨٥، کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبى شیوعی، جەولەیەکیان ئەنجام دا بۆ ناوچەى باتیفای پارێزگاى دهۆک، بۆ بینین و بەسەرکردنەوەى ڕیزەکانى ڕێکخستن و هاوڵاتیانى ناوچەکە، دواتر بڕیاریان دا چالاکییەکى پارتیزانى ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەش ڕەبایەى (گردە هول)یان دەستنیشان کرد

زانیاری زیاتر

شەڕی گوندی زێوکێ ١٩٨٣

شەڕى گوندی زێوکێ لە شۆڕشی گوڵان و لە ١٥ى نیسانى ١٩٨٣ لە دەڤەرى بادینان لە نێوان هێزێکى پێشمەرگە و هێزێکى گەورەى سوپاى عێراق ڕوویدا، سوپای عێراق بە مەبەستى گێڕانەوەى هێز و هەژموونى حکومەت بۆ ناوچەکە هێرشییان کردە سەر گوندى زێوکێ لە ناوچەى مانگێشکێی. کە سوپای عێراق سەرقاڵى پشکنینى گوند بوون، هێزێکى پێشمەرگە کە بە ئەرکى پێشمەرگایەتى لە ناوچەکەدا لە گەڕان و پشکنیندا بوون لە هێرشەکە ئاگادار بوونەوە و هێرشیان کردنە سەر....

زانیاری زیاتر

شەڕی سەرێ سناتێ ١٩٨٥

شەڕى سەری سناتێ چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو لە سەرى سناتێ لە ناوچەى مچولیاى دەڤەرى بادینان، هێزى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر بارەگاى سریەیەکى سەربازى سوپاى عێراق و دواى شەڕێکى گەرم بەماوەیەکى کەم، توانیان دەستى بەسەردا بگرن و ژمارەیەک سەرباز بکوژن و بڕێکى زۆرى چەک و تەقەمەنى قوڕس و سوک دەستى بەسەردا بگرن، دواى ئەوەى ئامانجى هێرشەکە پێکرا هێزەکەى پێشمەرگە شوێنەکەیان جێ هێشت و گەڕانەوە شوێنى خۆیان لە حەفتەنینێ.

زانیاری زیاتر

شەڕی ئاڤا زێ ١٩٨٧

یەکێک لە چالاکییەکانی هێزى پێشمەرگەى سنوورى لقی (١)ى دەڤەرى بادینان لە ساڵى ١٩٨٧، بە هێرش کردن بۆ سەر یەکێک لە ڕەبایەکانى سەربازى سوپاى عێراق لە نزیک شارۆچکەى شێلادزێ لە سەر ئاڤا زێ کە بە ماوەیەکى کەم دەستیان بەسەر ڕەبایەکەدا گرت و تەواوى ئەو سەربازانەى کە لەو سەنگەرە لە ئەرکدا بوون کوژران، پێشمەرگەکانیش بە بێ زیان شوێنەکەیان بەجێ هێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕی خێزاڤا ١٩٨١

لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئایاری ١٩٨١ شەڕی خێزاڤا لە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپاى ڕژێمی عێراقدا ڕوویدا. کاتێک کە هێزێکى پێشمەرگەى سەربە لیژنەى ناوچەى زاخۆ لە گەڕانێکدا(جولە) بوون لە گوندەکانى ناوچەى باتیفاى دەڤەرى بادینان بۆ جێبەجێ کردنى ئەرکى پێشمەرگایەتى، لە گوندى خێزاڤا ڕووبەڕووى هێزێکى سەربازیی سوپای رژێمى بەعس بوونەوە، دواى شەڕێکى سەخت هێزێکى دیکەى سەربە لیواى باتیفا و دەشتى چیێی سوپای عێراق بەرەو شوێنى ڕوداوەکە بۆ پشتیوانى و هاوکاریى ئەو هێزەى کە لەگەڵ پێشمەرگە لەشەردا بوون، هاتن.

زانیاری زیاتر

شەڕ و بۆسەى زەمبیل فرۆش ١٩٨٠

شەڕى زەمبیل فرۆش یەکێکیترە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ سوپای ڕژێمی بەعس. لە ٢٢ی ئازاری ١٩٨٠ لە دەڤەری باتۆفا، هێزێکی پێشـمەرگە لەسەر ڕێگایەکی سەرەکی بۆسەیەکیان بۆ هێزێکی سەربازیی سوپای عێراق دانایەوە، لە ئاکامدا هێزەکەی سوپا کەوتنە نێو بۆسەکەوە و زیانێکی زۆریان بەرکەوت. لەم کاتەدا هێزێکیتری سەربە لیواى باتوفای سوپای عێراق بۆ پشتیوانی و هاوکاریی هێزە تێکشکاوەکەیان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە، بە گەیشتنیان شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە نێوان هێزەکەی پێشمەرگە و سەربازانی سوپادا ...

زانیاری زیاتر

شەڕی بالیسان ١٩٨٨

شەڕی دۆڵی بالیسان بریتى بوو لە هێرشێکى بەربڵاوى سوپا و چەکدارانى ڕژێمى بەعس بۆ سەر هێزى پێشمەرگە لە ٢٦ى شوباتى ١٩٨٨، لە میحوەرى بێتواتە و خەلیفانەوە سوپاى عێراق هێرشێکى فراوانى کردە سەر دۆڵی بالیسان کە لە ژێر دەسەلاتى پێشمەرگەدا بوو، بە پشتیوانى تانک و تۆپ و دەبابە و فڕۆکەى جەنگى، هێزى پێشمەرگە بە ئامادەکاری و نەخشەى سەربازى توکمەوە ڕوووبەڕووی هێزەكانی عێراق بۆوە و بەرسینگیان گرتن، لە ئەنجامدا لە ئێوارەى هەمان ڕۆژ لەو بەریەدا هێزەکانى حکومەت شکستیان خوارد و هێرشەکەیان تێکشکێندرا.

زانیاری زیاتر

شەرى گەلى ڕەشاڤا ١٩٨٧

شەڕی گەلى ڕەشاڤا لە ١١ى کانوونى دووەمى ١٩٨٧ ڕوویدا، کاتێ کە هێزى پێشمەرگە لە ڕێگا سەرەکیەکانى نێوان ئامێدى و دێرەلووک هێرشیان کردە سەر قافلەى ئوتۆمێلە سەربازیەکانى سوپاى عێراق و بارەگاى فەوجى دێرەلووک و بارەگاى بەعس و بنکەى ئەمنى شارۆچکە، بە ئامانجى کەمکردنەوەى گوشارى هێزەکان عێراق لەو هێرشەى کە لەو ماویەدا کردبوویە سەر ئەترۆش و قەڵاى کانیکا.

زانیاری زیاتر

شەڕی سوارەتوکا ١٩٨٦

ئه‌و شه‌ڕە‌ بریتی بوو له‌ چالاكییه‌كی پارتیزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ٦ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٨٦ له‌سەر ڕێگای نێوان سوارەتوکا و زاویته‌،‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ى لێژنەى ناوچەى ئامێدى بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ دانایه‌وە،‌ كاتژمێر ٧ى به‌یانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری ئیڤا پڕ له‌ سه‌رباز كرایه‌ ئامانج، له‌ ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ تێكشكێندرا و ته‌واوی سه‌ربازانی ناوی كوژران جگه‌ له‌ یه‌ك سه‌رباز نه‌بێ ئه‌ویش به‌ دیلى كه‌وته‌ دە‌ستی پێشمه‌رگه‌.

زانیاری زیاتر

شەڕی ئامێدی ١٩٨٥

شەڕى ئامێدى بریتى بوو لە زنجیرەیەک چالاکى هێزى پێشمەرگەى سەربە لێژنەى ناوچەى ئامێدى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دەڤەرى بادینان لە ٨ى تشرینى دووەمى ١٩٨٥، کە ژمارەیەکە پێگە و بنکەى چەکدارانى بەکرێگراوى حکومەتى بەعسیان کردە ئامانج، توانیان لە ماوەیەکى کەم دەست بەسەر ٦ پێگەى چەکداراندا بگرن و زیانى زۆریان پێ بگەیەنن.

زانیاری زیاتر

شەڕی کانیەلنجا ١٩٨٣

شه‌ڕی كانیه‌لنجا له‌ ٢١ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ ڕوویدا، كاتێ كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی بارزان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و سه‌ربازگه‌كانی سوپای عێراق له‌ نزیك گوندی كانیه‌لنجای ده‌ڤه‌ری بارزان، توانیان به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نن.‌ ‌

زانیاری زیاتر