له ڕۆژی ٨ی ئایاری ٢٠٢٢ و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كه له هاوینه‌هه‌واری پیرمام به‌ڕێوه‌چوو، بریاڕی به‌ستنی كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می پارتی درا.
بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره له نێو ئه‌ندامانی حزب له سنووری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارێزگاكان، لق، ناوچه، مه‌كته‌به ناوه‌ندییه‌كانی حزب، ده‌سته، سه‌نته‌ر و دامه‌زراوه‌كانی پارتی پێكهێنرا، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێژەیی و بۆ هه‌ر ١٠٠٠ ئه‌ندامی حزب نوێنه‌رێك و به ئاماده‌بوونی دوو له سه‌ر سێ ڕێكخستنه‌كانی ئه‌و ئۆرگانه. دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران له ٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له ٢٣ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ دوا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا و ڕۆژی دواتر واتا ٢٤ی تشرینی ٢٠٢٢ دوا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌سترا و بە تێکڕای دەنگ له سه‌ر واده‌ی دیاریكراو كۆك بوون. بە پێی ئەو بڕیارە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ کۆنگرەی چواردەیەم له شاری دهۆك و به ئاماده‌بوونی ١٠٢٢ نوێنه‌ر له كۆی ١٠٦٥ نوێنه‌ر كه مافی به‌شداریكردنی كۆنگره‌یان هه‌بوو له سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی پارتی له ژێر (دروشمی ئازادی، دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد. گرنگی ئەو كۆنگره‌یە (کۆنگرەی چواردەیەم) له‌وه بوو كه پارتی دوای تێپه‌ڕاندنی چه‌ند دۆخێكی سه‌خت، له‌وانه‌ش شه‌ڕی چوار ساڵه‌ی داسه‌پاوی داعش و شه‌ڕی داگیركاری و له‌بار بردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له دوای ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی له ٢٥ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧ و گه‌له‌كۆمه‌كی ناوچه‌یی و ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنانی گەلی كورد تووشی شه‌ڕێكی یه‌ك لایه‌نانه بوویه‌وه، سه‌ره‌ڕای بڕینی بودجه له‌لایه‌ن حکومەتی عێراق و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و سەختبوونی باری ئابووری هه‌رێمی كوردستان و تێپەڕبوونی ١٢ ساڵ به‌سه‌ر كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می خۆی، هاوکات گوڕانكاری گه‌وره‌ش له ناوچەکە و جیهاندا ڕوویاندابوو.
سه‌رەتای كۆنگره‌ی ١٤ به خوێندنەوەی چه‌ند ئایەتێك له قورئانی پیرۆز و مارشی نیشتمانی عێراق و نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ده‌ستی پێكرد، دواتر لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره هه‌ڵبژێردرا و پێنج لێژنه بۆ سكاڵا، په‌یره‌وپرۆگرام ده‌ستنیشانكران. پاشان كۆنگره به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌كان له‌وانه‌ش ڕاپۆرتی سیاسی و ڕێكخستن، به‌رده‌وامی به كاره‌كانی دا، دواتر لە دەنگدانێکی نهێنیدا و ٥١ ئه‌ندام و ٩ یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردران. هەرچەندە بڕیار بوو ده‌نگدان به شێوه‌ی ئه‌لكترونی بێت، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی و له سه‌ر داوای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره ده‌نگدان به شێوه‌ی ده‌ست و دانانی سێ وێستگه‌ی ده‌نگدان و ئه‌ژماركردن به‌ڕێوه‌چوو. له درێژەی پرۆسەكەدا سه‌رۆك مەسعود بارزانی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره به سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی به‌رچاو بۆ گونجاندن لەگەڵ بارودۆخی حزبی له پەیكەری پارتیدا كرا، له‌وانه‌ش هه‌ڵبژاردنی دوو جێگری سه‌رۆك، مه‌كته‌بی سه‌رۆك بوو به سكرتاریه‌تی باره‌گای بارزانی و ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوون ڕاسته‌وخۆ لەلایەن سه‌رۆكی پارتی دەبێت، ئه‌نجوومه‌نی باڵای تێكۆشه‌ران دامه‌زرا كه سه‌ر به سه‌رۆكی پارتی ده‌بێت، زیادكردنی ڕێژەی ئافره‌ت له سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ڕێژەی ٢٥٪، هەروەها له شوێنی دهستهواژەی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌كار هێنرایه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بوو به مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگا و ژمارەی ئەندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بوو بە ١٧ئهندام، له‌وانه‌ش ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی له سكرتێر و چوار ئه‌ندام پێكهێنرا، هه‌روه‌ها گۆڕانكاری له مه‌كته‌ب، ده‌زگا و سه‌نته‌ر و ده‌سته‌كانی مه‌كته‌بی سیاسیش كرا و ناویان بۆ به‌ش گۆڕا و پێكهاته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه، به‌شی ڕێكخستن، هه‌ڵبژاردن، دیراسات و پێگه‌یاندن، ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندیی گشتی، ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌كان، كارگێڕی و دارایی و به‌شی وه‌به‌رهێنان و پڕۆژەكان.
كۆنگره‌ی ١٤ له ڕۆژی ٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢ به‌ده‌ركردنی به‌ڵاغی كۆتایی، كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ئه‌ندامانه پێكهات:
- سیداد بارزانی
- عەبدولموهەیمەن بارزانی
- فازڵ میرانی
- هۆشیار زێباری
- ئازاد بەرواری
- مەحمود محەمەد
- زەعیم عەلی (عومه‌ر عوسمان)
- ڕێبوار یەڵدا
- فوئاد حسێن
- عارف تەیفور
- کەمال کەرکوکی
- گوهدار شێخۆ
- ئیسماعیل حاچک چەمی
- ئومێد خۆشناو
- عەلی عەونی
- ئەشواق جاف
- هیوا گەیلانی
- ڕێبەر ئەحمەد خالید
- سەربەست لەزگین
- ئاراس حسۆ میرخان
- عەلی حسێن
- ئامینە زکرى
- دڵشاد شه‌هاب
- سه‌گڤان هالۆ
- موحسین كه‌مال
- سیروان بارزانی
- عەلی تەتەر
- نەجات عەلی
- زاگرۆس فه‌تاح
- نوری عوسمان شنگالی
- بەهرام عەریف یاسین
- پشتیوان سادق عەبدوڵا
- ئومێد سەباح
- هیوا ئەحمەد مستەفا
- جەعفەر ئیبراهیم
- شاخەوان عەبدوڵا
- هێمن هەورامی
- چنار سەعد عەبدوڵا
- عەبدولخالق بابیری
- سەربەست تڕوانشی
- بڵند ئیسماعیل
- حه‌مید عه‌لی
- ئەڤین هروری
- سالار عوسمان
- نەوزاد هادی مەولود
- ئەحمەد کانی
- سانا‌و فه‌ریدون جوانڕۆیی
- ئاری نانەکەلی
- لیزا فەلەکەدین کاکەیی
- ڤیان سلێمان
- ڤالا فەرید
- مه‌حمود مه‌حمود ئێزدی (له كۆتایی كۆنگره و به هۆی ده‌رنه‌چوونی هیچ ئه‌ندامێك له پێكهاته‌ی ئێزدی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و له‌سه‌ر پێشنیازی سه‌رۆك و به ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆنگره ئه‌م پێشنیازه په‌سه‌ند كرا و بووه ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی).
ئه‌ندامانی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی له كۆنگره‌ی چوادهیهم:
- ساسان عەونی
- دیاری حسێن
- محەمەد خورشید
- به‌ره‌ڤان حه‌مدی
- چیا محه‌مه‌د هه‌ركی
- سه‌باح به‌یتوڵڵا
- قادر قەچاخ
- نازم کەبیر هەرکی
- جوان یونس ڕۆژبه‌یانی
له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی به‌م شێوه‌یە پێكهات:
- فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
- سیداد بارزانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
- مەحمود محەمەد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
- هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
- ئازاد بەرواری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی
- کەمال کەرکوکی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- فه‌ریق عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- ڕێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- فوئاد حوسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- عارف تەیفور، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- عەلی حسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- نەوزاد هادی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- سەربەست لەزگین، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- هێمن هەورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- هیوا ئەحمەد مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
- ئامینه زكری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی
سه‌رچاوه‌كان:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.