گەڕانەوە
ڤیدیۆ
شۆڕشی دووەمی بارزان، بەشی یەکەم
لەم زنجیرە دیکۆمێنتاریەدا ڕووداوەکانی دوای گەڕانەوەی مستەفا بارزانی ساڵی ١٩٤٣ لە سلێمانییەوە بۆ ناوچەی بارزان، هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت و دەستپێکردنی شۆڕشی دووەمی بارزان بە پوختی باسیان لێوەکراوە. لە گرینگترین بابەتەکانی ئەم بەشی زنجیرە دیکۆمێنتارییەکانی شۆڕشەکانی بارزان: ئامادەکارێ و گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە سلێمانییەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر ناوچەی بارزان. هەوڵەکانی مستەفا بارزانی بۆ رێکەوتن لەگەڵ حکومەت. سەردانی مستەفا بارزانی بۆ ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و پەیوەندیکردن بە رێکخراوە سیاسییەکانی پارچەکانی تری کوردستان. ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ پەلاماردانی بارزان. دەستپێکردنی شەڕ و گرتنی پۆلیسخانەکانی حکومەت. ئابلۆقەی سەربازگەی مێرگەسۆر. شەڕی بەناوبانگی مەزنێ.







