ڤیدیۆ
شۆڕشی یەکەمی بارزان ـ بەشی سێیەم
لەم بەشەی زنجیرە بەڵگەفیلمی بەرخۆدانەکانی بارزاندا، باس لە کۆتایی شۆڕشی یەکەمی بارزان و کۆچکردنی سەرکردەکانی شۆڕش بۆ تورکیا، گەڕانەوەیان بۆ عێراق و جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی بەرپرسانی عێراق بەرامبەریان، گواستنەوەیان بۆ شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و دواتر بۆ سلێمانی دەکرێت؛ لە کۆتاییدا بە کورتی باس لە ساڵانی مانەوەیان لە سلێمانی و هەوڵەکانی سەرۆک مستەفا بارزانی بۆ ڕێکخستن و پەڕینەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێت. بەشی دووەم لە زنجیرە بەڵگەفیلمەکانی شۆڕشەکانی بارزان ـ شۆڕشی یەکەمی بارزان بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانی بارزان دژی هێزی هەردوو وڵاتی عێراق و بەریتانیا لە نێوان ساڵانی 1930-1932، کێشە مەیدانییەکانی زێتێ، سەرکەوتنی هێزە شۆڕشگێڕەکانی بارزان و خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی بەریتانی لە ناوچەی شێروان و کۆچی بارزانییەکان بەرەو سنووری تورکیا لە گرنگترین بابەتەکانی ئەم بەڵگەفیلمەن.







