نامەکانی شۆڕش١٩٧١/٥/٢٠
یەکێتى قوتابیانى کوردستان سەرکۆنەى ڕووداوەکانى شەنگال دەکا

- نێرەر
- یەکێتی قوتابیانی کوردستان/ عێراق لقی دهۆک
- ژمارەی نامە
- -
- وەرگر
- م.س، م.ع، بارەگای بارزانی، لەشکری١، لق١ پ.د.ک، گشت لقەکانی حزب، لێژنەی ئاشتی، گشت بارەگاکان
دەقی ڕەسەن
باسم اتحاد طلبت كردستان فرع دهوك نشجب و نستنكر بشن ما تجري الان في سنجار من حرق القرى الامنه واعتداء على حقوق المواطنين الاكراد دون مبرر. وان ما يجري الان خلافا المبادئ الانسانيه وتحالف الحزبين البعث العربي الاشتراكي والديمقراطي الكردستاني لذا نطالب من الجهات المسؤوله وضع حد لهذه الاعمال البربريه ومحاسبة مسببيها والذين يقفون ورائهم
دەقی وەرگێڕدراو
بەناوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لقی دهۆک بە توندی سەرکۆنەی ئەو کردەوانە دەکەین کە ئێستا لە شنگال ڕوودەدەن لە سوتاندنی گوندە ئارامەکان و دەستدرێژیکردن بۆسەر مافەکانی هاووڵاتیانی کورد بەبێ هیچ پاساوێک. ئەوەی ئێستا ڕوودەدات پێچەوانەی بنەما مرۆڤایەتیەکان و هاوپەیمانێتی حزبی بەعسی عەرەبی ئیشتراکی و پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە داوا لە لایەنە بەرپرسەکان دەکەین، سنوورێک بۆ ئەم کارە دڕندانە دابنێن و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و ئەوانەی لە پشتیانەوە دەوەستن بکرێ.
