نامەکانی شۆڕش١٩٦٩/٧/٨
کوشتنى پیاوانى ئایینى و تێکچوونى بارودۆخى سوپا

- نێرەر
- بەتالیۆنی دووی سەفین
- ژمارەی نامە
- ١٨١
- وەرگر
- هێزی سەفین/ بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
دەقی ڕەسەن
لە روژی ٧/٦ ناکوکي لەمابین فصیلەک عسکر روي دا لە گردي جادر لە ئنجامي مناقەشەرکردن لە سەر تعداي دەست دریژي حکومەتي بعثي فاشست بو سەر علماء دین شیعە لە کربلا لە ئنجاما (٣) سەرباز کوژراوە و (٢) بریندارن ئەوەیە وضعي سپاي عراق لە ئنجامي سیاسەتە اصلي پر حاقید و شفیني عراق.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە ڕۆژی ٧/٦ لە گردی جادر ناکۆکی لە نێوان فەسیلەیەک سەربازدا دروستبوو، بە هۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لە بارەی دەستدرێژیکردنی حکومەتی بەعسی فاشیست بۆ سەر زانا ئاینییەکانی شیعە لە کەربەلا و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژران و دووی دیکەش بریندابوون. ئەوە دۆخی سوپای عێراقە لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی سیاسەتی پڕ لە ڕق و قین و شۆڤێنیی حکومەت.
