نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٢/٢٤
چارەسەرکردنى پێشمەرگەیەکى بریندار

- نێرەر
- بەتالیۆنی٦ی بەمۆ
- ژمارەی نامە
- ٦١
- وەرگر
- عەبدولوەھاب/ بارزانی
دەقی ڕەسەن
پیشمەرگە زمان عبداللە لە کاتی خوي بریندار ببو. ئیستا برینەکەي التھابي کردوە وە حالي زور خطرە. تکایە بەلکو محاولەي بو بکەن لە لایەن دار کە بروات بو معالجە. ئیمە داواي موافقە نەکردوە بەس جوابي کیتابي ئیمە زور تاخیر ئەبیت. تکایە وەلام.
دەقی دووبارە نووسراوە
پێشمەرگەیەکمان بە ناوی زەمان عەبدوڵا کاتی خۆی بریندار ببوو، ئێستا برینەکەی توشی هەوکردن هاتووە و بارى تەندروستیی لە مەترسیدایە. تکایە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار هەوڵی بۆ بدرێت کە بڕوات بۆ وەرگرتنی چارەسەری. ئێمە داوای ڕەزامەندیمان نەکردووە، بەڵام وەڵامی نووسراوی ئێمە زۆر دوادەکەوێت. تکایە وەڵامتان.
