نامەکانی شۆڕش٢٦-١٠/٢٧
پێشمەرگە ڕێگەنادات دوژمن بە فڕۆکە بۆمباران بکا

- نێرەر
- بەتالیۆنی٦ی بێتواتە
- ژمارەی نامە
- ٢٥١
- وەرگر
- بارزانی/ م.ت/ گشت بارەگاکان
دەقی ڕەسەن
سەعات ٥ ئیوارە دوو فروکەی میک ھاتن بو قصف کردني ناوچەکەمان بەلام پیشمەرگەکانمان دایان بەر دوشکە لە ئەنجاما بە سەر شوري ھەلاتن.
دەقی دووبارە نووسراوە
کاتژمێر ٥ی ئێوارە دوو فڕۆکەی مێک ھاتن بۆ بۆمبارانکردنی ناوچەکەمان، بەڵام پێشمەرگەکانمان دایاننە بەر دۆشکە و لە ئەنجامدا بە سەرشۆڕی ھەڵاتن.
