نامەکانی شۆڕش١١/٨
پێشمەرگە هێزەکانى بەسەر بەرەکانى شەڕ دابەش دەکاتەوە

- نێرەر
- مولازم تاھیر
- ژمارەی نامە
- ف ٦١
- وەرگر
- عەبدولوەھاب/ بارزانی/ م.ت
دەقی ڕەسەن
لەسەر موافقەتي بارزاني ئستراحەتمدا بە قوەتەکەي خومان قواتي ترم بەم جورە توزیع کردوە جبھەي قیوان و خمزە دوو لق ب٨ لەگەل لقیکی لقی٤ پ.د.ک لەگەل لقی شلیر و بەنی محمد بەگی گولی و پەلی حمەرشیدخان و جبھە تەگەران و بەزین یان لقی چوارتا و عبدالرحمن آغای نورک. ھەمو مسولەکانم ارشاد کردوە خوم لایان ئەبم ھەتا کاک معاون احمد دیتەوە. لەجبھەي چوارتا و قیوان زور مطمئن بن. خویشم ئەچم بو قیوان بو ئاگاداري .
دەقی دووبارە نووسراوە
دواى ڕەزامەندیی بارزانی پشویەکم بە هێزەکەی خۆمان دا و هێزی دیکەم بەم جۆرە دابەشکرد: بەرەی قەیوان و خەمزە دوو لقی بەتالیۆنی٨ لەگەڵ لقێکی لقی٤ پ.د.ک لەگەڵ لقی شلێر و پەلى محەمەد بەگی گولی و پەلی حمەڕەشیدخان و بەرەی تەگەران و بەزین لقی چوارتا و عەبدولڕەحمان ئاغای نورک. ھەموو بەرپرسەکانم تێگەیاندووە و خۆم لەلایان دەبم ھەتا کاک معاون ئەحمەد دێتەوە. لە بەرەی چوارتا و قەیوان زۆر دڵنیا بن. خۆیشم دەچم بۆ قەیوان بۆ ئاگاداریتان .
