نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/١٠
پێشمەرگە سەر و ماڵى هاووڵاتیان دەپارێزن

- نێرەر
- بەتالیۆنی٦ی بێتواتە
- ژمارەی نامە
- ٦٤
- وەرگر
- بارزانی/ م.ت
دەقی ڕەسەن
لە روژي ٣/٩ جاشەکاني ٧٠ ھاتبون بو گوندي قەرەني ئاغا و گردتان و حاجي ئاوە بو ئەوەی مالي فەقیر و بیتاوان تالان بکەن ئەھالي ئەم دێ ھاتانە پەنایان ھینا بو لامان پ.م کانمان ناچار بونە ھیرش ببەنە سەریان لە ئەنجامدا رورەشەکان ھەلاتن بەرەو تەویلەکانیان. بو ئاگاداریتان.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە ڕۆژی ٣/٩ جاشەکانی ٧٠ ھاتبوونە گوندی قەرەنی ئاغا و گردتان و حاجیئاوا بۆ ئەوەی ماڵی خەڵکی هەژار و بێتاوان تاڵان بکەن. خەڵکی ئەم گوندانە هانایان بۆ ئێمە ھێنا، بۆیە پێشمەرگەکانمان ناچاربوون ھێرش بکەنە سەریان و لە ئەنجامدا ڕووڕەشەکان بەرەو تەویلەکانیان هەڵاتن. بۆ ئاگاداریتان.
