نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/٩
پێشمەرگە سیخوڕێک دەستگیر دەکەن

- نێرەر
- عەلی شەعبان
- ژمارەی نامە
- ٦٠
- وەرگر
- بارزانی/ م.ت
دەقی ڕەسەن
رئیس عرفاء عزیز ملا رفیق لە کاتي خوي استخبارات بو لە لیواي رانیە و ئیستا لە وزارەتي دفاع ئیش ئەکات. ناوبراو لە روژي ٣/٨ ھاتبو بو جبھەکانمان بو کەشف کردن لە کاتیک پ.م مان ئەیناسن وە ئەیگرن. ناوبراو ئیستا لە لامانە وە تفصیلات بە بەرید ئەنیرین.
دەقی دووبارە نووسراوە
ڕەئیس عورەفا عەزیز مەلا ڕەفیق لە کاتی خۆی ئیستخبارات بووە لە لیوای ڕانیە و ئێستا لە وەزارەتی بەرگری کاردەکات. ناوبراو لە ڕۆژی ٣/٨ بۆ کەشفکردن هاتبوو بۆ جەبھەکانمان. لەم کاتەدا پێشمەرگەکانمان دەیناسنەوە و دەستگیری دەکەن. ناوبراو ئێستا لەلامانە و بە بەرید وردەکاریەکانتان بۆدەنێرین.
