نامەکانی شۆڕش٥-١١/٦
پێشمەرگە داواى ڕزگارکردنى ناوچەى هێزى قەرەداغ دەکا

- نێرەر
- عەبدولوەھاب
- ژمارەی نامە
- فع ٧١٥
- وەرگر
- بارزانی
دەقی ڕەسەن
زور مصلحەتە لەم کاتەدا تەدابیري گرتني ھیز قرداغ بکریت. چونکە ئەگەر لەم زستانەدا نەکریت لە دەست شورش دەرئەچیت. بە رئی من پیش گرتني ھیز قرداغ پیویستە ناوچەي خلکان ب٢ سفین وە ناوچەي ب٢ ھیز رزگاري و قسمیک لە ناوچەي ب١ شوان بگریت ئەوسا تەدابیري ھجومي عام بکریت لە دوو لاوە بو سەر ناوچەي ھیز قرداغ. بەم قوەتە کە ئیستا ھەیە ناوچەکە ناگیریت. نەگرتني ھیز قرداغ نەکسەیەکي گەورەیە بو شورش وە پ.م ھیز قرداغ ئەروتە لاي دوژمن چونکە کەسوکاریان لەوي یە. تکایە اھتمام بدەن بەم بروسکەیە. امرکم رجاء.
دەقی دووبارە نووسراوە
زۆر لە بەرژەوەندیماندایە کە لەم کاتەدا پلانی گرتنی ھێزی قەرەداغ دابنرێت، چونکە ئەگەر لەم زستانەدا ئەم کارە نەکرێت، ئەوا لە دەستی شۆڕش دەردەچێت. بە بڕوای من پێش گرتنی ھێزی قەرەداغ پێویستە ناوچەی خەلەکان بەتالیۆنی٢ی سەفین و ناوچەى ھێزی ڕزگاری و بەشێک لە ناوچەی بەتالیۆنی١ی شوان بگرێت، ئەوکات پلانی هێرشی گشتی لە دوولاوە بۆ سەر ناوچەی ھێزی قەرەداغ دابنرێت. بەم قوەتەی کە ئێستا لە ناوچەکەدا هەیە، ناگیرێت. نەگرتنی ھێزی قەرەداغ شکستێکی گەورەیە بۆ شۆڕش و پێشمەرگەکانی ھێزی قەرەداغ دەڕۆنە لای دوژمن، چونکە کەسوکاریان لەوێیە. تکایە گرنگی بەم بروسکەیە بدەن. تکایە فەرمانتان.
