نامەکانی شۆڕش٤/١٦
پێشمەرگە داواى پزیشک بۆ هاووڵاتیان دەکا

- نێرەر
- ب٦ بیتواتە
- ژمارەی نامە
- ٤٧
- وەرگر
- م.س/ ت.ز/ بو معلومات بارزاني/ م.عسکري
دەقی ڕەسەن
بروسکەتان ٣١ لە ٤/١٤ چار موستەوصفات لە کاتي خودا لە ناوچەي بەتالیونەکەمان ھەبو لەم جیگایانەي ناویان لە خوارەوە نوسراوە. ١-بیتواتە ٢-دولە رەقە ٣-بالیسان ٤-بناوي. تکایە ئەگەر ممکن بیت بو ئەم شوینانە دکتورمان بدەني زور باشە. تکایە وەلام.
دەقی دووبارە نووسراوە
چوار بنکەی تەندروستی پشتر لە ناوچەی بەتالیۆنەکەمان ھەبوو لەم جێگایانەی ناویان لە خوارەوە نووسراوە: ١-بێتواتە ٢-دۆڵەڕەقە ٣-بالیسان ٤-بناوێ. تکایە ئەگەر دەکرێت پزیشکمان بدەنێ بۆ ئەم شوێنانە زۆر باش دەبێت. تکایە وەڵامتان.
