نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٢/٢٣
پێشمەرگە خۆى ڕێکدەخاتەوە

- نێرەر
- عەریف حەمید
- ژمارەی نامە
- ٣٣
- وەرگر
- بارزانی/ م.ت/ بەتالیۆنی٢ و بەتالیۆنی٩ی قەرداغ/ فاخر/ ع.م/ لقی٣ی پ.د.ک
دەقی ڕەسەن
قواتي ب٩ لەگەل کاک عزیز قاضي ٢٣٠ پ.م ئەبن جماعەتي عثمان خیاط ١٠٣ کەس التحاقیان کردوە ئەوانیش اضافە کران بە سەر ب٩ و جماعەتي شیخ جعفر ٢٠٠ کەسن. مستقلن شیخ جعفر خوی سەرپەرشتیان ئەکات. تکایە آمر بفەرمون بو تامیناتیان لە ناحیەي ادارەي پیشمەرگەکانیان. جەنابتان چوني بە مصلەحەت ئەزانن لە ناحیەي تنظیماتەوە، امري جەنابتانە.
دەقی دووبارە نووسراوە
هێزی بەتالیونی٩ لەگەڵ کاک عەزیز قازی ٢٣٠ پ.م دەبن و جەماعەتی عوسمان خەیات ١٠٣ کەس دەبن و ئەوانیش پەیوەندییان کردووە و زیادکراون بۆ سەر بەتالیۆنی٩ و جەماعەتی شێخ جەعفەر ٢٠٠ کەسن و سەربەخۆن و شێخ جەعفەر خۆی سەرپەرشتییان دەکات. تکایە ئەمر بفەرمون بۆ چۆنیەتی ئامادەکردن و ڕێکخستنی ئیدارەی پێشمەرگەکانیان. جەنابتان چۆنی بە باش دەزانن لە ڕووی ڕێکخستنەوە، فەرمانی جەنابتانە.
