نامەکانی شۆڕش٢/٢٥
پێشمەرگە بە ورەى بەرز بەرەوڕووى دوژمن بووەتەوە

- نێرەر
- بەرەی قەیوان
- ژمارەی نامە
- ٣٣٢
- وەرگر
- ع.ا.ب.م/ م.ت/ ک.م
دەقی ڕەسەن
موقف ھەتا سعات ١٠ امرو پیش نیوەرو شەر زور کەرمە لە بیشت حمزە و قولەرەش. جاش و جیش ھیرشیان ھیناوە بە توپ و دبابە و تیارە زیانی دوژمن زورە ایمە زیانمان نیە معنویاتي پ.م کانمان بەرزە ئیتر بو پیشەوە بە سەروکایەتي بارزاني.
دەقی دووبارە نووسراوە
ھەتا کاتژمێر١٠ی ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ شەڕ زۆر گەرمە لە پشت حەمزە و قولەڕەش. جاش و سوپا بە تۆپ و تانک و فڕۆکەوە هێرشیان هێناوە و زیانەکانی دوژمن زۆرە و ئێمە زیانمان نییە، ورەی پێشمەرگەکانمان بەرزە، ئیتر بۆ پێشەوە بە سەرۆکایەتیی بارزانی.
