نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٢/٢٣
پێشمەرگە ئەوانە تەمبێ دەکا کە هاوڵاتییان ئازار دەدەن

- نێرەر
- بەتالیۆنی١ی هێزی دەشتی هەولێر
- ژمارەی نامە
- -
- وەرگر
- هێزی دەشتی هەولێر/ مەکتەبى تەنفیزى/ بارزانی/ لقی٢ی پ.د.ک
دەقی ڕەسەن
ماوەیەکە دەستەکي تەخریبي لە گوندي عەوینە پەیدا بوە تەقە لە دانیشتوان ئەکەن و چند خانویک سوتاندوە، دوو جار قوتابخانەي سوتاندوە کە مصلەحەتي گشتي بۆیە ناچاریاني بچین سنوریک دابنین و چند کەسیک کە تاوانبار کراون گرتومانن. تکایە مسئوولین میري کە استفساریان لي کردن بەم شێوەیە.
دەقی دووبارە نووسراوە
ماوەیەکە دەستێکی ڕەش لە گوندی عەوێنە پەیدا بووە کە تەقە لە دانیشتوان دەکەن و چەند خانوویەکیان سووتاندووە و دووجار قوتابخانەیان سووتاندوە کە موڵکی گشتییە، بۆیە ناچارین بچین و سنوورێکیان بۆ دابنێین. چەند کەسێکمان دەستگیرکردووە. تکایە، ئەگەر بەرپرسانی حکومەت داوای ڕوونکردنەوەیان کرد، پێیان ڕابگەیەنن کە بابەتەکە بەم جۆرەیە.
