نامەکانی شۆڕش١٩٧٠
پیرۆزبایى هاوڵاتیان بەبۆنەى یازدەى ئازار بەردەوامە

- نێرەر
- شیخ جەعفەر سید طه، حاکم احمد حاکمي دادگای هـ.خ،
- وەرگر
- بارزانی
دەقی ڕەسەن
پر بەدل تاییدي ئەو بیانە ئەکەین کە لە روژی ١١ی ئازار بلاو کرایەوە و پر بەدل پیروزبایتان ئەکەم بە بونەی جەژنە نەوروزە پیروزەکەمان.
لە/ اسکندر افراسیاب بەگ وە نائب زوراب بەگ
پر بەدل پیروزبایتان ئەکەین بە بونەي جەژني نەوروز.
لە/ شیخ جەعفەر سید طه
بە ناوی دێ ي ھانە دێ وە دەرەمەرە پیروزبایەکي گەرم پیش کش تان ئەکەم بە بونەي جەژني نەوروز.
دەقی دووبارە نووسراوە
پڕ بە دڵ پشتگیریی ئەو بەیانەتان دەکەین کە لە ڕۆژی ١١ی ئازار بڵاوکرایەوە و پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەم بە بۆنەی جەژنی نەورۆزە پیرۆزەکەمان.
لە/ ئەسکەندەر ئەفراسیاب بەگ و نائیب زۆراب بەگ
بە بۆنەی جەژنی نەوروزەوە پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان لێدەکەین.
لە/ شێخ جەعفەر سەید تەھا
بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە ناوی دێی ھانە و دەرەمەڕەوە پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکێش دەکەم.
