نامەکانی شۆڕش١٩٧١/٤/٢٤
پیاوەکانى بەعس چاودێریى پێشمەرگە دەکەن

- نێرەر
- قەراج
- ژمارەی نامە
- -
- وەرگر
- ئاسۆس، بارەگاى بارزانى
دەقی ڕەسەن
لە روژي ٤/٢٢ هەمو جیش کەوتە انذار لە هەولير. پیاوەکاني ئەمن و حزبي بعثي هەمو چەکیان دراوەتي. مراقبەي حزبی پارت وه پيشمەرگە ئەکەن. دويني ئێوارە ٢٠ سەیارەي عسکري جندي گەیشتنە هەولير لە کرکوکەوە بە چەکو عتادەوە. سەعات ٧ي ئيوارە هاتن بۆ سپیلک. بو ئاگاداري.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە ڕێکەوتى ٤/٢٢ لە هەولێر تەواوى سوپا کەوتە حاڵەتى ئامادەباشى. ئەمن وبەعسییەکان هەموویان چەکیان پێدراوە. چاودێریى پارتى و پێشمەرگە دەکەن. دوێنێ ئێوارە ٢٠ ئۆتۆمبێلى سەربازیى بە چەک و عیتادەوە لە کەرکووکەوە گەیشتنە هەولێر. سەعات ٧ى ئێوارە گەیشتنە سپیلک. بۆ ئاگاداریتان
