نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/١٢
پشتگیریی هاووڵاتیان لە ڕێکەوتننامەى ١١ى ئازار

- نێرەر
- ب. چەمی رێزان
- ژمارەی نامە
- ١
- وەرگر
- ب.م/ م.ت/ کاک فاخر/ ھێزی رزگاری/ گشت بارەگاکان
دەقی ڕەسەن
بەناوي خومو و سەرلقەکانو پ.م بەتالیونەکەمان وە دانیشتواني ناوچەکەمان تایید بەیانە مێژویەکەتان ئەکەین بە دان نان بە مافي گەلەکەمان بە سەر ئەساسي حوکمي زاتي بە سەرکەوتني برایەتي کورد و عەرەب پیروزبایی تان لێ ئەکەین وە پەیمان تازە ئەکەینەوە کە سەربازەکی دلسوز بین بو نەتەوەکەمان برون بو پیشەوە خواي گەورە پشتەوانتان بیت.
دەقی دووبارە نووسراوە
بەناوی خۆم و سەرلقەکان و پێشمەرگەکانی بەتالیۆنەکەمان و دانیشتوانی ناوچەکەمانەوە پشتگیری بەیاننامە مێژووییەکەتان دەکەین سەبارەت بە داننان بە مافی گەلەکەمان لەسەر بنەمای حوکمی زاتی و سەرکەوتنی برایەتی کورد و عەرەب و پیرۆزباییتان لێدەکەین و پەیمان تازە دەکەینەوە کە سەربازێکی دڵسوز بین بۆ نەتەوەکەمان. بڕۆن بۆ پێشەوە و خوای گەورە پشتیوانتان بێت.
