نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/٢١
پارتی پەیوەندییەکانى لەگەڵ چینە جیاوازەکان بەهێزتر دەکا

- نێرەر
- شوان
- ژمارەی نامە
- ١٢٥
- وەرگر
- شاخ
دەقی ڕەسەن
لە پیش بەیاني ٣/١١ و لە دواي بەیان اتصالمان کرد لەگەل زور انساني مثقف و دلسوزي کورد مەرحلەي حالي تعاون بکەن لەگەلمان بۆ تقویەي حزب و شورش لە ناحیەي سیاسەت بەعزیک قولیان داوە کە ھەر فەرمانیک لە جەنابتانەوە بخریتە سەریان جي بەجي بکەن لە پاش نەوروز.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە پێش بەیانی ٣/١١ و لە دوای بەیانەکە، ئێمە پەیوەندیمان بە کۆمەڵێک خەڵکی ڕۆشنبیر و دڵسۆزی کوردەوە کرد کە لە قۆناغی ئێستادا، لە ڕووی کاری سیاسییەوە هاوکارمان بن، لە بەهێزکردنی حزب و شۆڕش، بەشێکیان بەڵێنیان داوە لە دوای نەورۆزەوە ھەر فەرمانێک لەلای جەنابتانەوە بخرێتە ئەستۆیان، جێبەجێی دەکەن.
