نامەکانی شۆڕش١٩٦٨/٣/١٤
پاراستنى نوێنەرى شۆڕش لەلایەن فیرقەى چوارەوە

- نێرەر
- مەلا مستەفا بارزانى
- ژمارەی نامە
- ٦٧
- وەرگر
- برای بەڕێز لیوا ڕوکن ئیبراهیم فەیسەڵ ئەنساڕى، سەرۆک ئەرکانى سوپا
دەقی ڕەسەن
برقیتکم ٢٤ في ٣/١٣. نشكركم ونرجو الامر الى فق١ بارسال سيارتين مع الجنود الى گلاله لتأمين الحمايه الى ممثلنا في ذهابه الى فق٤ لحل مشاكل منطقه اتروش والشيخان وان تقوم الفرقه الرابعه بحمايته لفتره قيامه بالواجب وعودته. انبؤنا رجاء.
دەقی وەرگێڕدراو
ئاماژە بە بروسکەى ژمارە ٢٤تان لە ڕێکەوتى ٣/١٣، سوپاستان دەکەین و داواکارین فەرمان دەربکەن بۆ فیرقەى ١ بۆ ناردنى دوو ئۆتۆمبێل بە سەربازەوە بۆ گەڵاڵە، بەمەبەستى دابینکردنى پاسەوان بۆ نوێنەرمان لە کاتى سەردانیدا بۆ فیرقەى٤، بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ئەتروش و شێخان، هەروەها فیرقەى٤ رابسپێرێت پاسەوانیی بکا تا کارەکە ڕادەپەڕێنێ و دەگەڕێتەوە. تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.
