نامەکانی شۆڕش
هەواڵ لەبارەى کەوتنەخۆى دوژمن لە هەولێر

- نێرەر
- قەراج
- وەرگر
- ئاسۆس/ بارەگاي بارزاني
دەقی ڕەسەن
لە روژي ٢٢/٤ ھەمو جیش کەوتە انذار لە ھەولیر. پیاوەکاني ئەمن وە حزبي بعثي ھەمو چەکیان دراوەتي. مراقبەي مقراتي حزبي پارت وە پیشمەرگە ئەکەن. دویني ئیوارە ٢٠ سەیارەي عسکري جندي گەیشتنە ھەولیر لە کەرکوکەوە بە چەکو عتادەوە. سەعات ٧ي ئیوارە ھاتن بو سپیلک. بو ئاگاداري.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە ڕۆژی ٢٢/٤ لە هەولێر ھەموو سوپا کەوتە ئینزارەوە. پیاوەکانی ئەمن و حزبی بەعس ھەموو چەکیان پێدراوە و چاودێریی بارەگاکانی پارتی و پێشمەرگە دەکەن. دوێنێ ئێوارە ٢٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی پڕ لە سەرباز بە چەک و تەقەمەنییەوە لە کەرکوکەوە گەیشتنە هەولێر و کاتژمێر ٧ی ئێوارە بەرەو سپیلک بەڕێکەوتن. بۆ ئاگاداریتان.
