نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/١٠
هێزى کاوە بۆرى ئاوى قەڵادزێ چاکدەکاتەوە

- نێرەر
- ھێزی کاوە
- ژمارەی نامە
- ٦٨
- وەرگر
- م.ت/ بارزانی/ ڕەشید سندی
دەقی ڕەسەن
بروسکەتان ٧٢ لە ٣/٩ و بروسکەي مقري بارزاني ١٤٨ لە ٣/٩ بوري ئاوي قەلادزە شکابو لە روژي ٣/٦ دەست بە جي چاک کرایەوە لە روژي ٣/٧ لجنەیەکي لی کولینەوەمان تشکیل کردوە ئەم جورە کردەوەیە لە لایەن ئیمەوە نیە بەلکو لە لایەن جاشەکانە ئەوانەي حەز بە ئاژاوە کردن ئەکەن لەم زروفە ناسکەدا.
دەقی دووبارە نووسراوە
بروسکەتان ژمارە ٧٢ لە ٣/٩ و بروسکەی بارەگای بارزانی ژمارە ١٤٨ لە ٣/٩ لە ڕۆژی ٣/٦ بۆڕی ئاوی قەڵادزە شکابوو و دەستبەجێ چاککرایەوە و لە ڕۆژی ٣/٧ لیژنەیەکی لێکوڵینەوەمان پێکهێنا و ئەمە کردەوەى ئێمە نییە، بەڵکو لەلایەن جاشەکانەوەیە، ئەوانەی حەز بە ئاژاوە دەکەن لەم زروفە ناسکەدا.
