نامەکانی شۆڕش١٢/٢٤
هێزى پێشمەرگە دەست بەسەر بارەگاى سریەیەکدا دەگرێ

- نێرەر
- جەبەل
- ژمارەی نامە
- ٣٩
- وەرگر
- وەسەت
دەقی ڕەسەن
عدد ١٤. هاجمت قواتنا على سريه من الشرطه السياره داخل قضاء کویسنجق في ١٢/١٨. وبعد معركه عنيفه ثم الاستلاء على مقر السريه وقتل ٧ شرطي واسر واحد وجرح عدد آخر وهرب الباقي وسيطرت قواتنا على اكثريه مهمات السريه. خسائرنا شهيد واحد وجريح.
دەقی وەرگێڕدراو
ژمارە ١٤، لە ڕۆژى ١٢/١٨، هێزەکانمان هێرشیان کردە سەر سرییەکى پۆلیسی گەڕۆک لەناو کۆیە. لەدواى شەڕێکى قورس دەستمان بەسەر بارەگاى سریەکەدا گرت، لە ئەنجامدا ٧ پۆلیس کوژران، یەک پۆلیس بەدیلگیرا و یەکێکى دیکە بریندار بوو و ئەوانەى دیکە هەڵاتن، هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر زۆربەى کەلوپەلى سریەکەدا گرت. زیانمان یەک شەهید و یەک بریندار بوو.
