نامەکانی شۆڕش٤/١٧
هێزى پێشمەرگە داواى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووان دەکا

- نێرەر
- ب٤ مرگە
- ژمارەی نامە
- ١٩
- وەرگر
- ھیزکاوە/ م.عسکري/ مقري بارزاني
دەقی ڕەسەن
ئاوي بەحري دوکان ھەمو روژیک زیاتر لە ٢٠٠ متر زور ئەکات و ھەمو دەغلو داني ناوچەکەمان ژیر ئاو ئەکەویت تکایە امر بفەرمون کە چارەسەریکي بو بدوزنەوە چونکە ھەمو دانیشتواني ناوچەکەمان ھاتون بو سپالا کردن وە ھەروەھا تاکو ئیستا میري پارەی تەعویضي ئەو ئەراضي یانەي نەداوە. تکایە وەلام.
دەقی دووبارە نووسراوە
ئاوی دەریاچەی دوکان ھەموو ڕۆژێک زیاتر لە ٢٠٠ مەتر زیاد دەکات و ھەموو دەغڵودانی ناوچەکەمان ژێر ئاو دەکەوێت، تکایە فەرمان بکەن چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە، چونکە ھەموو دانیشتوانی ناوچەکەمان ھاتوون بۆ سکاڵاکردن و ھەروەھا تاکو ئێستا حکومەت پارەی قەرەبووی ئەو زەویانەی نەداوە. تکایە وەڵامتان.
