نامەکانی شۆڕش٢٦-١٠/٢٧
هێرشێکى چوارقۆڵى لەلایەن دوژمنەوە

- نێرەر
- بەرەی قەیوان
- ژمارەی نامە
- ٣٤٥
- وەرگر
- عبدالوھاب/ بارزاني
دەقی ڕەسەن
بەیاني سەعات٨ روژي ١٠/٢٦ لە چوار لاوە دوژمن ھیرشیکي زور بە قوەت ھینایە سەرمان لە قیوان بچوک و ھەرمشینان و دولەروت و کەنکاوە پاش شەریکي بە توند دوژمن تواني کە منطقەي قیوان و خەمزە وە دوبرا بکریت. زیاني دوژمن زورە تکا لە ھیزي رزگاري و جبھەي قزلەر و پرکە بە قوەت بکات چونکە ئێمە چولمان کرد بو ئاگاداریتان.
دەقی دووبارە نووسراوە
سەرلەبەیانی کاتژمێر ٨ی ڕۆژی ١٠/٢٦ دوژمن لە چوار لاوە ھێرشێکی زۆر گەورەی ھێنایە سەرمان لە قەیوان بچووک و ھەرمشینان و دۆڵەڕووت و کەنەکەوە و پاش شەرێکی سەخت، دوژمن توانی ناوچەی قەیوان و خەمزە و دووبرا بگرێت. زیانی دوژمن زۆرە. تکایە ھێزی ڕزگاری بەرەی قزلەر و پرکە بە هێز بکەن، چونکە ئێمە چۆڵمان کرد، بۆ ئاگاداریتان.
