نامەکانی شۆڕش٢٥-١٠/٢٦
هێرشى دوژمن بۆ خەمزە

- نێرەر
- ب-٨/ ە.خ
- ژمارەی نامە
- ٣٣٦
- وەرگر
- عبدالوھاب/ بارزاني/ م.ت/ لقی٤ پ.د.ک/ ە.ر. ب٣/ ە.ر.ک.م
دەقی ڕەسەن
لە بیاني روژي ١٠/٢٥ سعات ٧ جاش و جیش ھیرشیان ھینا بو پشتی خمزە بە توپ و تیارە و دبابە بەلام پ.م کانمان پالەوانانە بەرامبەریان وەستان زیاني دوژمن زور ئیمە زیانمان نیە تا نوسیني ئەم بروسکەیە شەر گەرمە و بەردەوامە. معنویات پ.م کانمان بەرزە بەلین ئەدین کە کوردستان ئەکەین بە گورستان بۆ دوژمناني گەلەکەمان ئیتر بو پیشەوە لژیر آلاي پ.د.ک بە سەروکایەتي بارزاني .
دەقی دووبارە نووسراوە
سەرلەبەیانیی ڕۆژی ١٠/٢٥ کاتژمێر٧، جاش و سوپا بە تۆپ و فڕۆکە و تانک ھێرشیان ھێنا بۆ پشتی خەمزە، بەڵام پێشمەرگەکانمان پاڵەوانانە بەرانبەریان وەستانەوە و زیانی دوژمن زۆر و ئێمە زیانمان نییە. تا نووسینی ئەم بروسکەیە شەڕ گەرمە و بەردەوامە. ورەی پێشمەرگەکانمان بەرزە و بەڵێن دەدین کە کوردستان دەکەین بە گۆڕستان بۆ دوژمنانی گەلەکەمان. ئیتر بۆ پێشەوە لە ژێر ئاڵای پ.د.ک بە سەرۆکایەتيی بارزانی .
