نامەکانی شۆڕش٦/٢٣
هاریکاریى تیمى کشتوکاڵى

- نێرەر
- نافیز و موحسین
- ژمارەی نامە
- ٦١
- وەرگر
- شەجەرە/ موتەسەڕیفی هەولێر
دەقی ڕەسەن
سيقوم بعض موظفي وزاره التخطيط للتجول في بعض قرى منطقة كويسنجق للاحصاء الزراعي نرجو الايعاز الى ب١ وب٢ سفين بتسهيل مهمتهم ومساعدتهم عند اللزوم. سيستعملون السياره المرقمه ٣٣/تخطيط وقد زودناهم برساله من عندنا للمجهولين في المنطقه. انبؤنا
دەقی وەرگێڕدراو
هەندێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان بە هەندێک گوندی ناوچەی کۆیەدا دەگەڕێن بۆ سەرژمێریی کشتوکاڵی. تکایە فەرمانبدەن بە ب١ و ب٢ ى سەفین، بۆ ئاسانکردنی ئەرکەکەیان و یارمەتیدانیان لە کاتی پێویست. ئەوان ئۆتۆمبێلی ژمارە ٣٣/پلاندانان بەکاردەهێنن و نامەیەکی خۆمان پێداون بۆ ئەو کەسانەی لە ناوچەکە ئەم فەرمانبەرانە ناناسن. ئاگادارمان بکەنەوە.
