نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/١٣
لقەکانى پارتى دڵخۆشن بە ڕێکەوتننامەى ١١ى ئازار

- نێرەر
- لق پ
- ژمارەی نامە
- ١٨
- وەرگر
- ب.م/ م.ت/ م.س
دەقی ڕەسەن
بە ناوي ھەمو ئەندامان و پالیوراون وە لایەنگران و ھەمو دانیشتواني ناوچەکەمان پر بە دل پیروزباي ئەو ھەنگاوە پیروزەتان ئەکەین کە مافي گەلتان چەسپاند پەیمان تان ئەدەیني لە جاران زیاتر خومان مانو بکەین و ھەر ھەڤالە دلسوزي کەی جاران وە سەربازەکي نەتەوەکەمان برون بو پیشەوە.
دەقی دووبارە نووسراوە
بە ناوی ھەموو ئەندام و پاڵێوراو و لایەنگران و ھەموو دانیشتوانی ناوچەکەمانەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ئەو ھەنگاوە پیرۆزەتان لێدەکەین کە مافی گەلتان پێ چەسپاند و پەیمانتان دەدەینێ کە لە جاران زیاتر خۆمان ماندوو بکەین و ھەر ھەڤاڵە دڵسۆزەکەی جاران و سەربازی نەتەوەکەمان بین، ئیتر بڕۆن بۆ پێشەوە.
