نامەکانی شۆڕش٤/١٠
ناردنى سوپا بۆ ناوچە ئازادکراوەکان

- نێرەر
- ب٦ بمو لجنەي ناوچەي خانقین
- ژمارەی نامە
- ٣٠
- وەرگر
- ھیز خبات/ البارزاني/ م.س/ م.ع
دەقی ڕەسەن
جیش ھاتوە مودان وەکو بومان ھاتوە نیازي ھەیە کە ھندیک عسکر بنیریت بو ئەم جیگایانە/ پیروزخان/ و/ چوارکلاو/ و (محمودقەچەر ) کە عائد بە ناوچەي رزگار کراون. ئیمە ئاگاداري میري ئەکەین کە نابي ئەمە بکات . وە بەرەئي ئیمە ئەم شتە نابي ببیت. تکایە وەلام.
دەقی دووبارە نووسراوە
سوپای ڕژێم ھاتووەتە مودان، لەسەر بنەمای ئەو زانیارییەی پێمانگەیشتووە، نیازیان وایە ھەندێک سەرباز بنێرنە ئەم جێگایانە: پیرۆزخان و چوارکڵاو و مەحمودقەچەر، کە سەربە ناوچە ڕزگارکراوەکانن. ئێمە حکومەت ئاگادار دەکەینەوە کە نابێت ئەم کارە بکات و بە بڕوای ئێمە ئەم شتە نابێت ڕووبدات. تکایە وەڵامتان.
