نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٢/٢٨
مەکتەبى عەسکەرى داواى پاراستنى بەرژەوەندیى گشتى دەکا

- نێرەر
- م.ت. عەسکەرى
- ژمارەی نامە
- ٣٦
- وەرگر
- ملازم تاھیر/ فاخیر/ بارزانی
دەقی ڕەسەن
بروسکەتان ٨٠ لە ٢/٢٤ پیویستە ھاوکاري لە نیوانتان بو بەرژەوەندي گشتي ئامانجتان بي. بە ھیچ جوریک ناکوکي نەکەویتە ناوتان لەم کاتە ھاوکاري و خوشەویستي زور پیویستە ھەرچي خراپەي کرد وە دژي دانیشتواني چاوي لي مەپوشن.
دەقی دووبارە نووسراوە
بروسکەتان ژمارە ٨٠ لە ٢/٢٤ پێویستە ھاوکاریی نێوانتان لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی بێت و بە ھیچ جۆرێک ناکۆکی نەکەوێتە نێوانتان و لەم کاتەدا ھاوکاری و خۆشەویستی زۆر پێویستە و ھەر کەسێک کارێکی نادروستی دژی هاوڵاتیان ئەنجامدا، چاوی لێ مەپۆشن.
