نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٢/٢٥
لەماوەى ئاگربەستدا داوا لە پێشمەرگە دەکرێ نەچنە ناو شارەکان

- نێرەر
- شەفیق ئەحمەد
- ژمارەی نامە
- ٥٩
- وەرگر
- گشت هێزەکان/ گشت لقەکانی پ.د.ک/ بارزانی/ مەکتەبى سیاسى/ مەکتەبى تەنفیزى
دەقی ڕەسەن
صراع ھەیە لە ناو مسئوولیني میري دا. ھندیکیان جانبي خیرن و ھندیکیان جانبي شەرن بو حەلي مسئەلەي کورد. جاشیش دەوریان معلومە. زور قەناتي تر ھەیە ریک کەوتن لە مصلەحەتیان نیە. لەبەر ئەوە مجالي تعرضات و غدر مەدەن و نزیک مەکەونەوە لە شارەکان و جادە عامەکان. چونکە ھەمو استفزازیک مان جانبي شەري پي بە قوەت ئەکەین. و وەزعیش بەم زوانە ھەر روون ئەبیتەوە.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە بارەی چارەسەری کێشەی کوردەوە، ناکۆکی و ململانێ لەناو بەرپرسەکانی حکومەتدا هەیە، هەندێکیان ئامرازی باشە و هەندێکیتریان ئامرازی شەڕن، جاشیش ڕۆڵیان ڕوون و دیارە. زۆر لایەنی دیکە هەیە کە ڕێککەوتن لە بەرژەوەندییان نییە، بۆیە بوار بە دەستدرێژی و غەدر مەدەن و لە شارەکان و جادە گشتییەکان نزیک مەکەونەوە، چونکە ھەموو جووڵە و ئیستفزازێکمان ئەگەر سەرهەڵدانی شەڕ بەهێز دەکات و وەزعیش بەم زووانە ھەر ڕوون دەبێتەوە.
