نامەکانی شۆڕش١٠/٢٨
لەبەرەى مەرگە دوژمن لە شکستە

- نێرەر
- ھێزە هاوبەشەکان لە بەرەی شەڕ لە مەرگە
- ژمارەی نامە
- فع ٧
- وەرگر
- ب.م/ هـ.ر/ م.ت/ سامی/ ک.م
دەقی ڕەسەن
لە روژي ٢٧ لە جبھەي اسوس شەر بەردەوام بو تاکو سعات١٠ شەوي ٢٧ لەسەر ١٠/٢٨ لە جبھەي بن گرد شەر راوەستاوە. دوژمن نەي تواني زیاتر بیتە پیشەوە ئەبي دوژمني خوفروش بزانن ناوچەي مرگە ئەکەین بە گورستان بویان. بە بشتیواني خوا سەرکەوتن ھەربو شورشە بە قیادەي بارزاني.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە ڕۆژی ٢٧ لە بەرەی ئاسۆس شەڕ بەردەوام بوو تا کاتژمێر١٠ی شەوی ٢٧ لەسەر ١٠/٢٨ و لە بەرەی بن گرد شەڕ ڕاوەستاوە. دوژمن نەیتوانی زیاتر بێتە پێشەوە. دەبێت دوژمنی خۆفرۆش بزانێت کە ناوچەی مەرگە دەکەین بە گۆڕستان بۆیان. بە پشتیوانی خوا سەرکەوتن ھەر بۆ شۆڕشە بە سەرکردایەتیی بارزانی.
