نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٢/٢٨
لیژنەى ناوچەى کۆیە داواى دادوەرێک دەکا بۆ دەڤەرەکەیان

- نێرەر
- لیژنەی ناوچەی کۆیە
- ژمارەی نامە
- ف
- وەرگر
- هـ.د.هـ/ لقی٢ی پ.د.ک/ م.ت/ م.س/ بارەگای بارزانی/ دارایی هـ.د.هـ
دەقی ڕەسەن
لەبەر ئەوەي مشاکل لە مەنطقەي ئیمە یەک جار زورە و ھیچ حاکم مان نیە زور بە پەلە حاکمیک بنیرن بۆ راپەراندني ئیشوکاري خەلک بریارماندا لجنەیەکي مصالحە پیک بھینین.
١- احمد حاجی علی امر بە٣
٢- ھەڤال ملا عمر محمد مسئوول ل.ن.کویە
٣- ھەڤال خورشید شیرە مسئوول ناوچەي ھیز ئەمەش بە پي بریاري کوبونەوەی ھیز کە دراوە لەم رووەوە.
دەقی دووبارە نووسراوە
لەبەرئەوەی کێشە لە ناوچەکەی ئێمە یەکجار زۆرە و ھیچ حاکمێکمان نییە، زۆر بە پەلە حاکمێک بنێرن بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری خەڵک. ئێمەش بە پێی بڕیاری کۆبوونەوەی هێز، بڕیارماندا لیژنەی چارەسەری کێشەکان لەم بەڕێزانە پێکبھێنین:
١- ئەحمەد حاجی عەلی، فەرماندەی بەتالیۆنی٣
٢- ھەڤاڵ مەلا عومەر محەمەد، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی کۆیە
٣- ھەڤاڵ خورشید شێرە، بەرپرسی ناوچەی ھێز
