نامەکانی شۆڕش١٩٦٩/١١/٢٦
فڕۆکەى دوژمن بە سەختى هێزى پێشمەرگە بۆمباران دەکا

- نێرەر
- ب٥ قەرەداغ
- ژمارەی نامە
- ف ع٧٢
- وەرگر
- م.ت، بارزانی، م.س
دەقی ڕەسەن
استشهد المناضل السرپەل كريم محمود وجرح خمسه آخرين من لق٨ باتاليوننا من جراء القصف الجوي الوحشي في جبل هلاج في يوم ١١/٢٥ ولا تزال القصف الجوي مستمره على مواقعنا وتستخدم القنابل الناپالم وصواريخ وتيزاب بشده للعلم.
دەقی وەرگێڕدراو
لە ڕۆژی ١١/٢٥ بەهۆی بۆمبارانى دڕندانە لە چیای هەلاج، سەرپەلی تێکۆشەر کەریم محمود شەهید بوو و ٥ پێشمەرگەی دیکە لە لقی٨ی بەتالیۆنەکەمان بریندار بوون. هێشتا بۆمباران بەردەوامە بۆسەر پێگەکانمان و تیایدا بۆمبی ناپاڵم و موشەک و تیزاب بە چڕی بەکاردێت. بۆ ئاگاداریتان.
