نامەکانی شۆڕش١٩٦٩/٩/٢٧
شەڕ لە شاخى قەیوان بەردەوامە

- نێرەر
- ب٨
- ژمارەی نامە
- ٢٧٤
- وەرگر
- بارزانی، ع ا، م.ت، لق٢ پ.د.ک
دەقی ڕەسەن
موقفي جبهەي قولە رەش وه شاخي قیوان شەر بەردەوامە. زیاني دوژمن بەم شيوەیە ٧ سەباز کوژراوه و (٥) بریندار يان زۆر هەیە. لە خۆفرۆشان ٤ کوژراوە و ٨ بریندارە. ئيمە زیانمان نیە و معنویات پ.م قارەمانەکانمان بەرزە. دوژمن بە تەواوي ورەي بەرداوە. مردنو سەرشوري بو حکومتي بعثی فاشست و جلکاوخورەکانیان. سەرکەوتن بو گەلي کوردە بە سەروکایەتي بارزاني.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە بەرەى قولەڕەش و شاخى قەیوان شەڕ بەردەوامە. زیانی دوژمن بەم شێوەیە: ٧ سەرباز کوژراون و ٥ بریندارن. لە خۆفرۆشان ٤ کوژراوە و ٨ بریندار هەیە. ئێمە زیانمان نییە و ورەى پ.م قارەمانەکانمان بەرزە. دوژمن بە تەواوی ورەی بەرداوە. مردن و سەرشۆڕی بۆ حکومەتی بەعسی فاشیست و چڵکاوخۆرەکانیان. سەرکەوتن بۆ گەلی کوردە بە سەرۆکایەتی بارزانی.
