نامەکانی شۆڕش٢٦-١٠/٢٧
شەڕى سەخت لە شاخى قەیوان و دووبرا

- نێرەر
- بەرەی قەیوان
- ژمارەی نامە
- ٣٤٣
- وەرگر
- بو/ عبدالوھاب/ هـ.خ/ بارزاني/ م.ت/ لقی١ پ.د.ک/ هـ.ر.ب٣
دەقی ڕەسەن
لە بەیاني روژي ١٠/٢٦ قوەتیک لە جاش و جیش و دبابە ھیرش ھینا بو بو دولە روت وە جاشەکان بە ھیز ئەھینن بو پشتي خەمزە و شاخي قیوان وە دوبرا . احتمالە شاخي قیوان و دوبرا بکەویتە دەست دوژمن تکایە لە ھیز رزگاري جبھەی قزلەر وە پیرکە بە قوەت بکەن شەر زور گەرمە و بەردەوامە.
دەقی دووبارە نووسراوە
لە بەیانی ڕۆژی ١٠/٢٦ هێزێک کە پێکهاتوون لە جاش و سوپا بە تانکەوە ھێرشیان ھێناوە بۆ دۆڵەڕووت و جاشەکان ھێز دەھێنن بۆ پشتی خەمزە و شاخی قەیوان و دووبرا. ڕەنگە شاخی قەیوان و دووبرا بکەوێتە دەست دوژمن. تکایە ھێزى ڕزگاری بەرەی قزلەر و پیرکە بەهێز بکەن، شەڕ زۆر گەرمە و بەردەوامە.
