نامەکانی شۆڕش١٩٦٨/٣/٩
سەرۆک مستەفا بارزانى پیرۆزبایى جەژن لە سەرۆک ئەرکانى سوپا دەکا

- نێرەر
- بارزانى
- ژمارەی نامە
- ٦٣
- وەرگر
- بەڕێز لیوا ڕوکن ئیبراهیم فەیسەڵ ئەنساڕى، سەرۆک ئەرکانى سوپا
دەقی ڕەسەن
بحلول عيد الاضحى المبارك يطيب لي ان اعرب لسيادتكم تمنیاتنا القلبيه الحاره داعين المولى عز وجل ان يوفقنا جميعا لخدمه شعبنا العراقي بعربه واكراده واقلياته وان يشد ايدينا جميعا لنواصل ركب جمهوريتنا الحبيبه الى شاطئ الحريه والسلام ودمتم بالعز والسرور.
دەقی وەرگێڕدراو
بەبۆنەى هاتنى جەژنى قوربانى پیرۆز، دەمەوێت پر بە دڵ پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزتان بکەم و لە خوداى گەورە دەپاڕێینەوە هەموومان سەرکەوتوو بکات بۆ خزمەتکردنى گەلى عێراق بە عەرەب و کورد و پێکهاتەکانى دیکە، خوداى گەورە دەستمان بگرێ بۆ گەیاندنى کۆمارە خۆشەویستەکەمان بە کەنارەکانى ئازادى و ئاشتى و هەمیشە سەرفراز و سەرکەوتووبن.
