نامەکانی شۆڕش١٩٦٩/٧/٤
سوپاى عێراق چەکى قوڕس لە سەیدسادقەوە بەرەو هەڵەبجە دەجوڵێنێ

- نێرەر
- ب٧ خەبات هەڵگورد
- ژمارەی نامە
- ٩٨
- وەرگر
- عەبدولوەهاب، هێزی خەبات، بارزانی، م.ت
دەقی ڕەسەن
تحركت ٤ دبابات مع ثلاثة مدافع ميدان وعشرون سياره من سيد صادق الى حلبجه وتعسكرت الدبابات مع المدافع بين (بكراو) وحلبجه. لا يحدث شيء لحد ساعه ١١:٠٠ صباحا قواتنا مع المدفعيه على الاستعداد لمجابهه كل طارئي سنوافيكم بكل جديد للعلم رجاء
دەقی وەرگێڕدراو
چوار تانک و سێ تۆپهاوێژ و بیست ئۆتۆمبێل لە سەیدسادق بەرەو هەڵەبجە جوڵەیان پێکرا و تانکەکان و تۆپهاوێژەکان لەنێوان بەکراو و هەڵەبجە جێگیر کران. تا کاتژمێر ١١ی بەیانی هیچ شتێک ڕووینەداوە. هێزەکانمان و تۆپخانەکەمان لە ئامادەباشیدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر شتێکی لەناکاو. لە هەموو پێشهاتێکی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە. بۆ زانیاریتان تکایە
