نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/٣
دەڤەرى شەمێران داواى کردنەوەى قوتابخانە دەکەن

- نێرەر
- محەمەد شەمێرانی
- ژمارەی نامە
- ٦١
- وەرگر
- بەشی زانیاریی پێنجوین/ م.ت/ بەشی زانیاری و تەندروستی/ هـ.غ/ عەبدولوەھاب/ بارەگای پێشمەرگە
دەقی ڕەسەن
بو ئاگاداري ناوچەي شەمیران ھەتا ئیستا ھیچ جورە قوتابخانەي نەھاتوە لەلایەن میریەوە ناوچەکە بریتیە لە ١٤ دي و ناوچەي رزگارکراوە. داوا لە بەریزتان بەلکو ماموستا بومان بنیرن بو کردنەوە قوتابخانە لە ناوچەکەدا. تکایە وەلام.
دەقی دووبارە نووسراوە
بۆ زانیاریتان ناوچەی شەمێران ھەتا ئێستا ھیچ جۆرە قوتابخانەیەکی لێنەکراوەتەوە لەلایەن حکومەتەوە، ناوچەکە لە ١٤ گوند و ناوچەی ڕزگارکراو پێکدێ. داوا لە بەڕێزتان دەکەین، مامۆستامان بۆ بنێرن بۆ کردنەوەی قوتابخانە لە ناوچەکەدا. تکایە وەڵام.
