نامەکانی شۆڕش١٩٧٠/٣/٤
دواى ڕێککەوتن، سوپاى عێراق هێز دەبزوێنێ

- نێرەر
- ھ .د. ھ
- ژمارەی نامە
- ف
- وەرگر
- شەفیق ئاغا/ بارزانی/ م.ت
دەقی ڕەسەن
ئیمرو لە سەعات ٧ سەر لە بیاني قوەتي عسکري بە ناوي تدریب ھاتونە نزیک گوندي کەردز جا لەبەر ئەوەي خەلکەکە تا ئیستا زور دلشادبون بە پیک ھاتن لە بەیني شورش و حکومەت ئیمرو چاویان بە قوتە کەوت ترسیان لي نیشتوە وا خریکە بار بکەن. تکایە اتصال لەگەل مسئوول بکەن ئەم تدریبە لە خوار جادەی کەرکوک و ھولیر بکەن. وەڵام.
دەقی دووبارە نووسراوە
ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی سەر لە بەیانی هێزێکی سەربازی بە بیانوی ڕاهێنانی سەربازی ھاتوونەتە نزیک گوندی کەردز. پێشتر خەڵکەکە زۆر دڵشادبوون بە ڕێککەوتنی نێوان شۆڕش و حکومەت، بەڵام ئەمڕۆ کە چاویان بەو هێزە سەربازییە کەوت، ترسیان لێنیشت و واخەریکە باربکەن، بۆیە تکایە پەیوەندی بە بەرپرسانەوە بکەن، هەتا ئەم ڕاهێنانە بگوازنەوە بۆ خوار جادەی نێوان کەرکوک و ھەولێر. وەڵام.
