نامەکانی شۆڕش
داوا لە پێشمەرگە دەکرێ ڕێگە نەدەن سەرپێچى بەرانبەر هاووڵاتیان بکرێ

- نێرەر
- عەلی شەعبان
- وەرگر
- شەرەف عەبدولسەلام
دەقی ڕەسەن
سلاو بو ھەمو برا پیشمەرگەکان .
تکایە ھیچ مجالیک نەدەنە دولا شاوری و بتیوني کە تعدایەکیان لی بکریت ھەر کەسیک لە قسەتان دەرجو محاسبەیان بکەن وە حقەي ھیچ کەسنیە تداخلي ئیشي ئیوە بکات. تکایە حسن ھەرني لەگەل چەند کەسیکی تر بنیرە بو خەلەکاني بو ئەوەي ھەرچي چەکدارە لە جماعەتي کاکە زیاد حەز بکات ببی بە پیشمەرگە کە بە چەک بیت قید بکەن وە م.ت موافقەت لەسەر ئەکات.
دەقی دووبارە نووسراوە
سڵاو بۆ ھەموو برا پێشمەرگەکان
تکایە ڕێگە نەدەن دۆڵی شاورێ و بتوێن کە تەعدایان لێبکرێت و ھەر کەسێک لە قسەتان دەرچوو لێپێچینەوەیان لەگەل بکەن. هیچ کەسێک بۆی نییە دەستوەربداتە کاروباری ئێوە. تکایە حەسەن ھەرنی لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە بنێرە بۆ خەلەکان بۆ ئەوەی ھەرچی چەکدارە لە جەماعەتی کاکە زیاد و حەزبکات کە ببێتە پیشمەرگە بە چەکەوە، تۆماری بکەن و مەکتەبی تەنفیزی ڕەزامەندی لەسەر دەدات.
