نامەکانی شۆڕش٤/٢٣
داواکردنى ناوى ئەو پێشمەرگانەى ناویان لە پاراستنى سنوور نییە

- نێرەر
- م.عسکري
- ژمارەی نامە
- ١٩٠
- وەرگر
- ھەمو ھیز و بەتالیونەکاني س.ش.ک وە لەقەکاني پ.د.ک/ م.س/ مقر بارزاني
دەقی ڕەسەن
تاکیدي بروسکەمان ژمارە ١٥٨ لە ١٤/٤ ئەکەینەوە تکایە ھەرچي ضابط جیش وە شرطە کە تاکو ئیستە میري وەری نەکرتووە وە لە لاي ئیوەش داخلیي حرس حدودي نەکراون ناویان وە عنواني وەضیفەی وەحدەیان بە یەک لیست بە پەلە بومان رەوانە بکەن تاکو لیرە ناوییان داخلي قائمەي خاصە بکەین.
دەقی دووبارە نووسراوە
دووپاتی بروسکەمان ژمارە ١٥٨ لە ١٤/٤ دەکەینەوە، تکایە ھەر ئەفسەری سوپا و پۆلیسێک کە هەتا ئێستا حکومەت وەرینەگرتوونەتەوە و لەلای ئێوەش نەخراونەتە سەر پاسەوانیی سنوور، ناویان و ناونیشانی وەزیفیی یەکەکەیانمان بەپەلە و بە یەک لیست بۆمان ڕەوانە بکەن هەتا لێرە ناویان بخەینە نێو لیستی تایبەتەوە.
