نامەکانی شۆڕش١٩٧١/٤/١٥
بۆ چەند گوندێک داواى دابینکردنى برین پێچ دەکرێ

- نێرەر
- هێزی کاوە
- ژمارەی نامە
- ٣٩
- وەرگر
- م.س، ت.ز، ب.م، لق٤ پ.د.ک، ب٤ مرگە
دەقی ڕەسەن
بروسکەتان ٣١ لە ٤/١٤. پیوستیمان بە مضەمد هەیە بو ئەو گوندانە کە ناویان لە خوارەوە نوسراوة چونکە هیچ خدماتەکی صحي لي ني یە وە زور دورن لە قەضا و ناحیەکان لەگەل ئەوش دا زور گوندیان لە دەوروپشت هەیە. وە هەروەها ئامادەشن هەتا حکومەت بنایەتیان بو دەکات وه جيگایان بۆ تەئمین بکەن. ئەمش ناوي گوندەکانە لەگەل ناحیە و قەضاکان:
ا. ١. لێوژە ٢. بولێ ٣. سەرگەناو ٤. سرویس ٥. شەرویت ٦. بەستي ٧. گرتک ٨. رەزگە ناحیەي ناودەشت قضای رانیە
ب. ١. شێ نێ ٢. سونی ٣. دێ لو ٤. بي کلو ٥. باوزێ ٦. بێ گلاس ٧. بي شیر قضاء قلعه دزە بشدر ج. ١. گەرمان ٢. کانی تو ٣. شارستین ٤. مەمەندئاوا وه قەرەتەبە تابعي ناحیەي مرگە وە بن گرد قەضاى بشدر.
دەقی دووبارە نووسراوە
بروسکەتان ٣١ لە ٤/١٤. پێویستمان بە برین پێچ هەیە بۆ ئەو گوندانەى ناویان لە خوارەوە نووسراوە، چونکە هیچ خزمەتگوزارییەکى تەندروستى لێ نییە و زۆر دوورن لە شارۆچکە و شارەدێکان و گوندى زۆریشیان لە دەوروبەر هەیە. هەروەها ئامادەشن تا حکومەت بینایان بۆ دروست دەکا، ئەوان خۆیان جێگا دابین بکەن. ئەمە ناوى گوندەکان لەگەڵ شار و شارۆچکەکان:
ا. ١. لێوژە ٢. بۆڵێ ٣. سەرگەناو ٤. سرویس ٥. شەرویت ٦. بەستی ٧. گرتک ٨. ڕەزگە ناحیەی ناودەشت شارۆچکەى ڕانیە
ب. ١. شێ نێ ٢. سونی ٣. دێلو ٤. بێ کلو ٥. باوزێ ٦. بێ گڵاس ٧. بێ شیر شارۆچکەی قەڵادزە پشدەر ج. ١. گەرمان ٢. کانی تو ٣. شارستێن ٤. مەمەندئاوا و قەرەتەپە سەر بە شارەدێى مەرگە و بنگردن لە قەزای پشدەر.
