نامەکانی شۆڕش٥/١٤
ئاگادارکردنەوەى پێشمەرگە لە هەڵنەواسینى وێنەى سەرۆک بارزانى

- نێرەر
- م.ع
- ژمارەی نامە
- ٢٤٨
- وەرگر
- ھیزي رزگاري/ ھیز خبات/ ھیز قرداغ/ ە.د.ە/ مقر بارزاني/ م.س
دەقی ڕەسەن
وەکو زانیومانە ھەندي لە برا پیشمەرگە کە لە حرس حدودن وینەي سەروک بارزاني بە کاسکیتەکەیان دا ھەلي ئەواسن. تکایە تبلیغیان بکەن چونکە خوشەویستي سەروک لە دلي ھەمو کوردیکي دلسوزدایە. وینە ھەلگرتن بە جورە جوان نیە وە راي خوي لە سەر نیە.
دەقی دووبارە نووسراوە
وەکو زانیومانە ھەندێک لە برا پێشمەرگەکانی پاسەوانیی سنوور وێنەی سەرۆک بارزانی لە کاسکێتەکانیان دەدەن. تکایە ئاگاداریان بکەنەوە، چونکە خۆشەویستیی سەرۆک لە دڵی ھەموو کوردێکی دڵسۆزدایە، وێنەھەڵگرتن بەو جۆرە جوان نییە و هەروەها ڕای خۆیانی لەسەر نییە.
