گەڕانەوە
برووسکەی پێرۆزبایی مستەفا بارزانی بۆ هێزی باڵەک و هەموو بنکەکان بە بۆنەی سەرکەوتن و بەرگری لە چیای هەندرێن- ساڵی ١٩٦٦
برووسکەی پێرۆزبایی مستەفا بارزانی بۆ هێزی باڵەک و هەموو بنکەکان بە بۆنەی سەرکەوتن و بەرگری لە چیای هەندرێن- ساڵی ١٩٦٦
کە تێدا نووسراوە:
سوپاسی هەوڵەکانتان دەکەین ئەی قارەمانانی کوردستان لە چیای هەندرێن و پیرۆزبایی سەرکەوتنە قارەمانەتان لێدەکەین لە بەرگری لە خاکی پاکی کوردستان، گەلی کورد ئیعتزاز و شانازیتان پێوە دەکات و لە خودا داوا دەکەم یارمەتی بدات بۆ سەرکەوتنی دوایی بۆ ئێوە بە سەر دوژمنە ستەمکارەکەی گەلی کورد
بارزانی مستەفا
١٩٦٦/٥/١٣

